داعش هێرشی کرد و دوو پێشمەرگە شەهید بوون

چەکدارانی داعش لەمیحوەری خورماتوو هێرشیانکردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە و دوو پێشمەرگە شەهید بوون.

رائید كامەران ئەحمەد لەلیوای 11ی هێزەكانی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی راگەیاندووە: كەمێك لەمەوبەر تیرۆرستانی داعش لەناوچەی زەرگەی میحوەری خورماتوو پەلاماری سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەیانداو هێزی پێشمەرگەش بەتوندی بەرپەرچیاندانەوەو تائێستا شەڕ بەردەوامە.

وتووشیەتی بەداخەوە لەشەڕەكەدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون و یەكێكی دیكەش بریندار بووە.



PM:08:12:29/07/2017