لە گەڕەكی سێتاقانی شاری
هەولێر هاوڵاتییەکی رۆژهەڵاتی كوردستان بە دەمانچە كوژرا.
رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ڕووداوی وتووە
"کاتژمێر 06:00 ی ئێوارەی رۆژی شەممە 29-7-2017، هاونیشتمانییەکی رۆژهەڵاتی
كوردستان بەناوی (سەعید جەمال رەحمان) دانیشتووی گەڕەكی سێتاقانی شاری هەولێر بە
دەمانچە كوژرا".
ئاشکراشی کردووە کوژراوەکە ماوەی 4 مانگەی ژیانی هاوسەری لەگەڵ
(ف.ح. م) لەدایكبووی ساڵی 1998 پێکهێناوە. لەسەر رووداوەکەش هاوسەرەکەی بەمەبەستی
لێکۆڵینەوە دەستگیركراوە.
ڕوونیشی کردووەتەوە "هاونیشتمانییەكە بە دەمانچەیەكی توركی
كوژراوە. تەرمی كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی دادی كراوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە. جارێ
نازانرێت پیاوەكە كوژراوە یان خۆی كوشتووە".