بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی بەشداری ئەم چالاکیانەی کرد

 رۆژنامەكەو ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەرو رووناكبیران و رۆژنامەنووسان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو، رێورەسمی ناساندنی كتێبی (بغدادیات)ی نوووسەرو تێكۆشەری كۆچكردوو عباس البدری بەڕێوەچوو.
لەرێورەسمەكەدا، سەرەتا ستران عەبدوڵڵا سەرنووسەری كوردستانی نوێ‌، كورتەیەكی لەبارەی خەبات و تێكۆشانی البدری باس كردو دواتر لەلایەن كوڕەكەیەوە (بەرزان البدری)، كتێبەكە ناسێنراو پاشان ئامادەبووان چەندین بیرەوەری و تێكۆشانی كۆچكردوویان باس كردو لەمبارەیەشەوە بەڕێوەبەری گشتیی چەند وێستگەیەكی تێكۆشانی البدری باس كرد بەتایبەت لەسەردەمی شاخ و پێشمەرگایەتی و ئەو قەڵەمە بوێرو پڕبڕشتەی البدری هەیبووە لەو سەردەمانە.
پاشان كتێبەكە كە بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەر چاپكراوە، بەسەر ئامادەبووان دابەشكرا.
هەر ئەمڕۆ لە گەلەری مۆزەخانەی ئەمنە سوورەكەی سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتیی ئامادەی پیشانگایەكی نمایشكردنی جلوبەرگ و كەرەستەی پاشماوەكانی ئەنفال بوو، كە لەلایەن سێ‌ نەوەی ئەنفالەوە ئامادەكرابوو، كە تێیدا كەلوپەلی 35 خانەوادەی شەهیدی ئەنفالیان نمایشكردبوو كە لەدوای خۆیان جێیان هێشتووە.
بەمبۆنەیەشەوە، بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتیی لەدەفتەری یادەوەرییەكانی پێشانگاكەدا چەند وتەیەكی بۆ گەورەیی ئەنفال نووسیی، كە گەورەترین جینۆسایدە بەسەر كورد هاتبێت.
لای خۆشیەوە خاتوو كۆچەر عارف، وەكو یەكێك لەنەوەی ئەنفال و سەرپەرشتیاری پێشانگاكە، تایبەت بە پەیج و سایتی رۆشنبیری سلێمانی قسەی كردبوو وتی: 
ئامانجی ئێمە لەم پێشانگایە هێشتنەوەو یادكردنەوەی ئەم كارەساتەیە لای نەوەكانی ئێستا، بۆ ئەوەی هەردەم ئازارەكانی ئەنفالمان لەبیر بێت، كە تەنیا تاوانی ئەو كەسانە ئەوەبوو كە كورد بوون، و رژێمی گۆڕبەگۆڕی بەعسییەكان وای بەسەرهێنانن، ئەمە جگە لەوەی دەمانەوێت تەنیا لە 14 /4ی رۆژی ئەنفال نەكرێتەوە، بەڵكو هەموو كاتێك ئەنفال لەبیری نەوەكانمان بێت.
هەر ئەمڕۆ لەبەشی چالاكی وێژەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی، بەئامادەبوونی بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەڕێوەبەری بەشی چالاكی وێژەیی، مەراسیمێك بۆ رێزلێنان لەدوو خانمی فەرمانبەر بەڕێوەچوو كە تەمەنی خزمەتیان تەواوبووەو خانەنشین بوون كە ئەوانیش خانم محەمەد قادر ئەمین و شیرین محەمەد عارف بوون.
لەمەراسیمەكەدا، بەڕێوەبەری گشتیی دەستخۆشی و پیرۆزبایی لەدوو فەرمانبەرە دڵسۆزە كرد كە لەماوەی چەند ساڵی خزمەتكردنیان جێدەستیان دیار بووە لە بەش و بەڕێوەبەرایەتییەكانی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی.
پاشان، رێزلێنانی تایبەت پێشكەش بەدوو خانمەكە كرا.



AM:11:42:30/07/2017