کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم دەستیپێکرد

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ

کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی بارزانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم دەستیپێکرد.

ئەبو کاروان، ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى ڕیفراندۆم لەسەر پشکى حزبی شیۆعی بە ماڵپەڕی سپی ڕاگەیاندبوو کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بۆ چەند پرسێک کۆدەبێتەوە .

هەروەها فوئاد حسێن سەبارەت بە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە وتبووی"یەکەم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە کوردستان راپۆرتی خۆیان لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی دەخاتەڕوو. دووەم: هەیکەلیەتی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم باسدەکرێت، کە پرۆژەکەی ئامادەکراوە. تەوەری سێیەم باس لە هەڵویست و کاردانەوەی نیودەوڵەتی دەکرێ لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسیی لە باشووری کوردستان و هەنگاوی داهاتووی ئەنجوومەنەکە بڕیاری لەسەر دەدرێ".

ڕوونیشی کردووەتەوە "کاک کوسرەت رەسوڵ وەکو جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێ لەو کۆبوونەوەیە، بەڵام هەر یەک لە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی و کاک سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وەکو شاندی یەکێتی لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار دەبن
".



AM:11:46:30/07/2017