شانۆ بەکر، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو لەبارەی جیابوونەوە لەهاوسەرەکەی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "لەهاوسەرەکەم جیانەبوومەتەوە".
شانۆ لە ئەکاونتی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و ڕایدەگەیەنێت "لە ژمارەیەك پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵێك بڵاوکراوەتەوە گوایە من لە هاوسەرەکەم جیابوومەتەوە، دەمەوێت لێرەوە بەم ڕوونکردنەوەیە ئەوە ڕابگەیەنم لە ئێستادا ئەو هەواڵە دوورە لە راستی و هیچ شتێکی وا لە ئارادا نییە"
هەروەها دەڵێت "هیوادارم لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵێکدا بگەڕێنەوە بۆ سەرچاوەی فەرمی و هەرنەبێ پرسێکتان بە خۆمان بکردایە تا ڕاستیەکەمان پێ بووتنایە".
شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، ئێستاش یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی(NRT2)ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە.