هاتوچۆی هەولێر: دەستدەکرێت بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبیلەکان


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان دەکات کە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبیلەکان و بە چەند قۆناغێک دەبێت.


لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە  "هاوڵاتیانی شاری هەولێر و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە کە لە ڕۆژی ٢ی ئاب دەست دەکرێت بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان و لەسەرەتای پرۆسەکەشدا بۆ ئۆتۆمبیلە ژمارە ئەروپییەکانە".

ئەوەشهاتووە "بۆ ئەوەی لۆد و قەلەبالغی درووست نەبێت ڕۆژی ٢ی ئاب بۆ ئۆتۆمبیلە ژمارە ئەروپییەکانە کە مۆدیلیان لە سەروی ٢٠٠٠ ەوەیە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە ڕۆژی ١٢ی ٨ی ٢٠١٧ دەستدەکرێت بە تۆمارکردنی جۆرەکانی دیکەی ئۆتۆمبیل کە بێ سەرەتان".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ئۆتۆمبیلە ئەوروپییەکان بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانەیە لە سنورەکانی هەرێمەوە هێندراونەتە ژوورەوە.



PM:11:19:31/07/2017