نێچیرڤان بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین لە کۆبوونەوەدان

شاندێکی پارتی و یەکگرتوو بە دوور لە چاوی میدیاکان لە شاری هەولێر لە کۆبوونەوەدان.


کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردووەتەوە شاندەکەی پارتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی سەرۆکایەتی دەکات و شاندەکەی یەکگرتووش سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەرۆکایەتی دەکات، تائیستاش ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ دەگاکانی ڕاگەیاندن ئاشکرا نەکراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی لە کۆبوونەوەکەدا پارتی پێشنیاز دەکات کە گەر گۆڕان ڕازی نەبوو، یەکگرتوو یەکێک بێت لەو حزبانەی ڕازی بێت بە بێ گۆڕان پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە، ئەمە جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ڕیفراندۆم.






PM:03:45:01/08/2017