پەستانی خوێن نەخۆشییەکی
زۆرترسناکە دەبێتە هۆی لەناوبردنی دڵ.لە ئێستادا خەڵکێکی زۆردەناڵێنن بەم نەخۆشییەوە،
بەڵام هەواڵیکی زۆر خۆش هەیە کە چەند ڕێگایەک هەن زۆر بەئاسانی دەتوانی کۆنترۆڵی پاستانی
خوێنی پێبکەیت.
1- ڕێکردن
ومەشق کردن بەڕێکو پێکی: مەشقکردن یەکێکە لەڕێگا هەرە باشەکان بۆ دابەزاندنی پەستانی
خوێن.مەشقکردن بەڕێکو پێکی یارمەتی بەهێز کردنی دڵ دەدات هەروەها یارمەتی پاڵنانی خوێندەدات
بۆ دڵ و بەشەکانی لەش.
2- کەمکردنەوەی
خواردنەوەی ئەلکهول: خواردنەوەی ئەلکهول دەبێتە
هۆی بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن و ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ توشبون بە نەخۆشی دڵ.
3- ئەوخۆراکانە
بخۆ کە دەوڵەمەندن بە پۆتاسوێم: پۆتاسوێم کانزایەکی
زۆر گرنگە یارمەتی لەش دەدات لە ڕزگاربون لە
سۆدیۆم هەروەها دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن.
4- دەست
بکە بەخواردنەوەی کافاین: لەڕاستیدا بەپێی چەندین لێکۆڵینەوە کەکراوە ئەوکەسانەی کە
کافاین دەخۆنەوە وەکو چاو قاوە کەمتر توشی نەخۆشی دڵ دەبن بە بەراورد بەوانەی کە نایخۆنەوە.
5- کێشت
دابەزێنە: بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە کراوە ئەوکەسانەی
کە کێشی لەشیان دادەبەزێنن % ٥ پەستانی
خوێنیشیان دادەبەزێت هەروەها کەمتر
توشی نەخۆشییەکانی دڵ و ماسۆلکەکانیش دەبن.
6- وازبهێنە
لە جگەرە کێشان: بەپێی زۆر لێکۆڵینەوە کە کراوە جگەرە کێشان هۆکارێکی زۆر بەهیزە بۆ
توشبون بە نەخۆشی دڵ.
سەرچاوە: Medica News Today
وە:هە-ف