بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید له نامه‌یه‌كی تایبه‌تدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق و نوێنه‌رانی كوردی له ده‌وڵه‌تی عێراق كردووه، رایده‌گه‌یه‌نێت " قه‌رزه‌كانی عێراق بۆ زیاتر له 111 ملیار دۆلار هه‌ڵكشاون".
ئەحمەدی حاجی رەشید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لە نامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، به‌شێك له‌و قه‌رزانه‌ی به‌شێوه‌ی شمه‌ك به عێراق دراون روونكردنه‌وه‌یان تێدا نییه و گومانیان له‌سه‌ره و به‌شێكی تر له قه‌رزه ناوخۆییه‌كان نایاسایین.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە" به‌غدا پابه‌ند نه‌بووه به خه‌رجكردنی بودجه‌ی پێشمه‌رگه و پاره‌ی جووتیارانی كوردستان، له‌كاتێكدا هیچ كام له‌وانه پێوه‌ست نین به رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه. "وشه" له روانگه‌ی هه‌ستكردن به گرنگی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه و داتاكانی، به پێویستی ده‌زانێت ده‌قی نامه‌كه وه‌ك خۆی بڵاو بكاته‌وه".
به‌ڕێز/ سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ
م/خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ته‌واوكاری
سڵاوێكی گه‌رم:
ئاماژه به یاسای ئیداره‌ی دارایی و قه‌رزی گشتی به ژماره (94) بۆ ساڵی (2004)، به‌شی حه‌وته‌م-بڕگه‌ی پێنج، كه به ده‌ق ده‌ڵێ:یاسای بودجه‌ی گشتی هه‌موار ده‌كرێت له رێگه‌ی یاسای بودجه‌ی ته‌واوكارییه‌وه، كه حكوومه‌ت ئاماده‌ی ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات.
به ئه‌ركی خۆمم زانی وه‌ك بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و نوێنه‌ری كورد له‌و لیژنه‌یه، ئه‌م تێبینییانه‌ی خواره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یاسایه بخه‌مه به‌رده‌ست نوێنه‌رانی كورد له ده‌وڵه‌تی فیدراڵی له هه‌موو ئاسته‌كاندا له په‌رله‌مانتاران و وه‌زیر... تا دوایی.
تێبینییه ته‌كنیكییه گشتییه‌كان:
یه‌كه‌م: كۆی قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كان زیادی كردووه له‌بری (19,609) ترلیۆن بۆ (23) ترلیۆن به‌بێ هیچ روونكردنه‌وه و ناردنی ورده‌كاری ئه‌و قه‌رزانه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له (سوودی قه‌رزه‌كان، عموله‌كانیان، قیسته‌كان، خشته‌ی دانه‌وه و وه‌رگرتنی گره‌نتییه‌كان... تا دوایی). هه‌روه‌ها ئه‌و ئاراستانه‌ی كه قه‌رزه‌كه‌ی تێدا خه‌رج ده‌كرێت.
دووه‌م: به‌شێك له‌و قه‌رزانه پۆلێن ده‌كرێن بۆ قه‌رزی كاش (نه‌قدی) و له رێگه‌ی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دابین ده‌كرێن، ده‌بێت عێراق پابه‌ند بێت به مه‌رجه‌كانی ئه‌و سندووقه‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانیش بێ ویژدانیان تێدا بێت.
له‌باره‌ی به‌شی دووه‌می قه‌رزه‌كان كه قه‌رزی شمه‌كن، ده‌درێته عێراق به‌شێوه‌ی شمه‌ك وه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌ندێ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی، ئه‌م جۆره‌ش هیچ جه‌دوایه‌كی ته‌كنیكی ئابووری روونی بۆ نه‌كراوه كه وای كردووه زۆر به گومان بین بۆ ئه‌م جۆره قه‌رزانه.
سێیه‌م: قه‌رزه گشتییه‌كانی عێراق گه‌یشتووه‌ته (111) ملیار دۆلار (725) ملیۆن دۆلار كه عێراقی گه‌یاندووه‌ته یه‌كێك له وڵاته قه‌رزداره‌كانی ریزبه‌ندی پێشه‌وه كه دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر (68) ملیار دۆلار و (220) ملیۆن دۆلار قه‌رزی ده‌ره‌كی و (43) ملیار دۆلار و (505) ملیۆن دۆلار قه‌رزی ناوخۆیی. زۆربه‌ی راكێشراوه له یه‌ده‌گی كاش(الاحتیاگی النقد الدولی) له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی پێشوو، وه‌ك قه‌رزی ناڕاسته‌وخۆ كه قه‌رز كراوه له بانكه تایبه‌ت و حكوومه‌تییه‌كان، به‌پێی ماده‌ی (26) یاسای بانكی ناوه‌ندی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بانكی ناوه‌ندی قه‌رز بدات به حكوومه‌ت.
چواره‌م: خه‌رجییه گشتییه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی گه‌یشتووه‌ته (107) ترلیۆن و شتێك(به‌شێك) له‌كاتێكدا خه‌رجییه گشتییه‌كان له بنچینه‌دا (100) ترلیۆن بووه، بۆیه ئه‌و خه‌رجیانه زیاده‌ڕۆیی تێدا كراوه و له‌سه‌ر بنه‌مای داتاكانی وه‌زاره‌تی دارایی دانراوه كه ده‌توانم بیسه‌لمێنم داتاكانی ئه‌و وه‌زاره‌ته ورده‌كارییان تێدا نه‌كراوه. گومانی له‌سه‌ره.
پێنجه‌م: كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی گه‌یشتووه‌ته بڕی (25) ترلیۆن له‌كاتێكدا له ئه‌سڵی بودجه‌كه‌دا بڕی (21) ترلیۆن بووه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئابووری عێراق به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات و شكستی حكوومه‌ت نیشان ده‌دات له‌وه‌ی نه‌یتوانیوه سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانی زیاد بكات له سێكته‌ره‌كانی تر كه زۆرترین داهاتیان هه‌یه و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان خێراتره، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی یاسای بودجه‌ی بۆ به‌ش كراوه، بۆ بودجه‌ی بنچینه‌یی و بودجه‌ی ته‌واوكاری، چونكه بودجه‌ی ته‌واوكاری به‌پێی یاسای دارایی و قه‌رزی گشتی له‌كاتێكدا ده‌كرێت كه گۆڕانكاری ترسناك و كتوپڕ رووبدات له ئابووریدا و هه‌وره‌ها له پێشینه نیشتمانییه‌كاندا، له‌كاتێكدا هیچ كام له‌مانه روویان نه‌داوه. كه نه‌ترسناك بن نه كتوپڕ بن.
شه‌شه‌م: له‌باره‌ی نرحی به‌رمیلی نه‌وت گۆڕِانكاری دروست بووه له (42) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بۆ (44,40) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد یان ستانده‌رێكی جیهانیان باس كردبێت بۆ ئه‌و زیاده‌یه‌ی رووی داوه.
له‌كاتێكدا زۆربه‌ی نیشانده‌ره‌كانی كه دامه‌زراوه‌كان پێشبینی پێ ده‌كه‌ن نرخی نه‌وت له‌مساڵدا له (50) دۆلار تێناپه‌ڕێت، نرخی نه‌وتی برێنت، وه‌ك زانراویشه عێراق له‌و نرخه كه‌متر ده‌یفرۆشێت به بڕی (7) دۆلار تا (8) دۆلار له‌به‌ر جیاوازی كوالێتی هه‌ردوو نه‌وتی برێنت و خاوی عێراقی.
حه‌وته‌م: سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه كراوه مافێكی ده‌ستووری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و لیژنه‌ی داراییه ساڵانه حكوومه‌ت تانه‌ی لێ ده‌دات.
تێبینییه‌كانی شایسته‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان
یه‌كه‌م: له‌كاتێكدا بودجه‌ی پێشمه‌رگه به‌شێكه له بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری و بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش به‌شێكه له بودجه‌ی سیادی، هیچ پێوه‌ندییه‌كی نییه به بابه‌تی رێككه‌وتنی نه‌وتی له نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمدا، به‌ڵام حكوومه‌تی فیدراڵ هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌ناردووه بۆ هێزه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌شداری كاریگه‌ریی پێشمه‌رگه له هه‌موو چالاكییه‌كانی شه‌ڕدا دژ به تیرۆریستان. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه بدات.
دووه‌م: بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ وزه‌ی كاره‌با له بودجه‌ی حاكیمه ته‌رخانكراوه و پێوه‌ست نه‌كراوه به رێككه‌وتنی نه‌وتی نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ، به‌ڵكو پێوه‌سته به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، تا ئه‌م ساته‌ش هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ وزه راده‌ستی هه‌رێم نه‌كردووه. بۆیه پێویسته حكوومه‌تی فیدراڵ پابه‌ندی خۆی جێبه‌جێ بكا.
سێیه‌م: شایسته داراییه‌كانی جووتیاران كه له بودجه‌ی حاكیمه ته‌رخان كراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌رج نه‌كراوه و حكوومه‌تی فیدراڵ كه‌مته‌رخه‌م بووه، شایسته‌كانی راده‌ستی جووتیارانی هه‌رێم نه‌كردووه بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015، 2016 و 2017) له‌كاتێكدا ئه‌م شایستانه پێوه‌ست نین به هیچ رێككه‌وتنێكه‌وه، ته‌نیا راده‌ستكردنی گه‌نم مه‌رج بووه كه جووتیاران جێبه‌جێیان كردووه.
چواره‌م: له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ب پاره (المناقلات) كه دوو بڕ پاره ته‌رخان كراوه بۆ هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركووك به‌بڕی نزیكه‌ی (20) ملیار دینار و بڕی (1) ملیار و (200) ملیۆن دیناریش بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه تانه ده‌دات له‌و بڕه پاره ره‌مزییه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كراوه. له كاتێكدا پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ره‌مزی سته‌ملێكراوانه.