سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت " دۆڕاندنی دۆسێكانی حكومه‌تی هه‌رێم به كۆمپانیای دانه غاز گوماناویین".
شێرۆكۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، لە لێدوانەکانی رۆژنامەوانیدا دەڵێت " ئاسایی نییه ئه‌و هه‌موو دۆڕاندنه به‌سه‌ر حكومه‌تێكدا بێت و بێده‌نگی لێبكات".
ناوبراو جەخت لەوە دەکاتەوە " كه‌یسه‌كان و دۆڕاندنهكانی حكومه‌تی هه‌رێم به دانه غاز گوماناویین، له دۆخێكی وه‌ك ئێستادا كه قه‌یرانی دارایی هه‌یه ئاسایی نییه ئه‌و هه‌موو دۆڕاندنه به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمدا بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر بێده‌نگی لێبكات".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان، ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات ئه‌و كه‌یسه‌ی دانه غاز له‌وه گه‌وره‌تره كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی كردبێت یان هه‌ڵه‌یه‌كی كردبێت و دۆڕابێت، به‌ڵكو ئه‌و دۆسێیانه لای حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌نده داخراون ته‌نانه‌ت هیچ زانیارییه‌ك لای په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران ییه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان بۆ ڕای گشتی بخرێنه‌ڕوو.