عه‌لی حه‌مه ساڵح به‌توندی وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیار ده‌داته‌وه له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌و ده‌ڵێت "کوده‌تاکردن به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا پرۆژه‌ی پارتی بو به‌هاوکاری یه‌كێتی".
مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەمڕۆ هەینی لەکۆڕێکدا لەناحیەی ئاشتی لەکۆیە ڕایگەیاند "پەرلەمان خەڵک تێکیداو یەکێتی چاکیکردەوە، پەرلەمان هەر ئەوە نەبو کە پارتی بڕیاری داخستنیدا، بەڵکو کەشێک لەناو پەرلەمان دروستبو هیچ متمانەیەکی نەما".
له‌به‌رامبه‌ردا عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لهنوسینێكدا به‌ناوی (بۆ مه‌لا به‌ختیار) ده‌ڵێت، "به‌ڕاستی قسه‌کردن به‌م زمانه‌ی جه‌نابتان ئازایه‌تی ده‌وێت، زۆر ڕونه لای هه‌موان کوده‌تاکردن به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا پرۆژه‌ی پارتی بوو بهئاگاداریو هاوکاری ئێوه".
ناوبراو نوسیویه‌تی "پهرلهمانتارو ئێمه‌و مانان هه‌ڵه‌مان نه‌کردووه تاچاکی بکه‌ینه‌و ده‌رسی لێوه‌ربگرین، ئه‌گه‌ر به‌رگریکردن له‌سه‌روه‌ری یاسا‌و ژیانی خه‌ڵک لای تۆ هه‌ڵه‌بێت، لای ئێمه به‌جێهێنانی ئه‌رکێکی پیرۆزه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح نوسیویشیەتی "ئه‌وه حیزبه‌که‌ی جه‌نابت بوو له‌بری پرۆژه‌یه‌ک دوانی پێشکه‌شکرد بۆ یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ئه‌وه سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌که‌ی تۆ بوو به‌سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ده‌وت نابێت دانیشتن دوابخه‌ن، به‌ڵام که پارتی کوده‌تای کرد به‌ئاگاداری ئێوه، سه‌رتان کز کرد و مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ کوده‌تا که‌دا کرد‌و بون به‌هاوکاری کوده‌تا چیه‌کان".
جهختیشدەکاتەوە كه "ئه‌گه‌ر ته‌سلیمبون به‌پارتی لای ئێوه ده‌رسوه‌رگرتن بێت، لای ئێمه ململانێکردن له‌گه‌ڵ چه‌وتییه‌کانی پارتیدا ئه‌رکه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رایگه‌یاندووه "جه‌نابتان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده جوامێرن ئێستا ده‌توانن په‌رله‌مان کارا بکه‌نه‌وه، دوو ساڵه بۆ نه‌تانکرد، نه‌خێر، کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پرۆژه‌ی پارتیه و بۆ ئه‌وه‌ی یاسای ڕیفراندۆمی پێده‌ربکات، ئێوه‌ش له‌مه‌دا وه‌ک کوده‌تاکه‌و هه‌مو شته‌كانی دیکه هاوکاری ده‌بن".
عه‌لی حه‌مه ساڵح، دەڵێت "په‌رله‌مان دوکان نیه، که‌ی ویستت دایبخه‌یت و که‌ی ویستت بیکه‌یته‌وه، نه‌بونی په‌رله‌مان هه‌زار جار باشتره لهپهرلهمانێک خه‌ریکی به‌یاساییکردنی چه‌وتی و دروستكردنی دیکتاتۆریه‌ت بێت".
له‌كۆتاییدا په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت "په‌رله‌مان لای ئێمه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و بژێوی خه‌ڵکه، ئه‌گه‌ر لای ئێوه ته‌سلیمبونه به‌پرۆژه‌ی پارتی، نه‌بونی باشتره".