هاوڵاتییەكی شاری كەركوك لە یەكەمین گەشتی حاجیانی ئەمساڵ، دوای چەند كاتژمێرێك لە گەیشتنی بۆ شاری مەدینە، گیانی لە دەستدا.
دلێر جەبار جەلال، یاریدەدەری بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی كەركوك، بە میدیاکانی راگەیاندووە "شەوی رابردوو، حاجییەكی كورد بەناوی (عارف محەمەد رەشید داود) تەمەن 76 ساڵ، لەكاتی سەردانكردنی گۆڕی پێغمەبەر محەمەد، لەشاری مەدینە گیانی لەدەستدا.
وتیشی : هاوڵاتییەكە كوردەو دانیشتوی كەركوكەو یەكەمجاری بووە بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، سەردانی عەرەبستانی سعودیە بكات.
ئەو لێپرسراوەی حەج و عەمرەی كەركوك، ئاماژەی بەوەكرد كە بەپێی یاسا شەرعییەكان، هەر حاجییەك لە وەرزی حەجكردندا گیان لەدەست بدات، لەشاری مەككە دەنێژرێت و تەرمی ئەو هاوڵاتییە كوردەش پاش ئەنجامدانی رێوشوێنەئاینییەكان، لە گۆڕستانی (بەقیع)، كە گۆڕستانی تایبەت بە ئەسحابەكانە، نێژراوە.