زێرەڤانی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر تەقینەوەکەی هەولێر بڵاوکردەوە

فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕایگەیاند تەقینەوەکەی هەولێر بەهۆی بوونی چەند گولـلە هاوەنێکی کۆنەوە بووە و ڕووداوەکەشی بە سروشتی ناوبرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی هاتووە "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌(٥-٨-٢٠١٧) له‌ باره‌گای(ئیسناد)ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ زێره‌ڤانی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری له‌ شاری هه‌ولێر باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌ كۆگایه‌كی كۆنی زێره‌ڤانی بوو گڕی گرتووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ دوكه‌ڵێكی زۆر له‌ ناوچه‌كه‌ په‌یدا بووه"‌.

ڕوونیشکراوەتەوە"به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه‌ كه‌لوپه‌له‌كانی كۆگاكه‌ سووتاون و چه‌ند گوله‌ هاوه‌نێكی كۆنیش كه‌ له‌و كۆگایه‌ بوونه‌ و ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و سێ پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌ كاریان پاسه‌وانیكردنی شوێنه‌كه‌ بووه‌ به‌ سووكی برینداربوونه‌ و چاره‌سه‌ری خێرا و پێویستیان بۆكراوه"‌.



PM:08:11:05/08/2017