سەفین دزەیی: گۆڕانكاری لە پاشەكەوتی موچە دەكرێت

سەفین دزەیی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا گۆڕانكاری لە پاشەكەوتی موچە دەكرێت بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستدایە.

سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند "دەستکاریکردنی پاشەکەوتی مووچە دەمێکە کاری لەسەر دەکرێت، وەزارەتی دارایی و لیژنەی تایبەت ئێستا کار لەسەر چەند سیناریۆیەک دەکەن لەسەر بنەمای داهات و زیادبوونی داهات، دواتر ئەو سیناریۆیانە لەگەڵ لیژنەی تایبەت لە ئەنجوومەنی باڵای قەیران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت".






PM:12:16:06/08/2017