دڵشاد فەرزەندا، پێشكەشكاری ئێن ئاڕتی عەرەبی وازهێنانی خۆی لەو كەناڵە ڕاگەیاند
دڵشاد لە پۆستێكیدا لە ئەكاونتی تایبەتی لە فەیسبووك وێنەی خۆی و هاوكارەكانی لە ئێن ئاڕتی عەرەبی بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت "هەموو سەرەتایەك كۆتایی هەیە، كۆتاییەك كە جێهێشتنێكی گەورەی خۆشەویستان و هاوڕێیانە".
دڵشاد هەروەها دەڵێت "ڕۆژانێكی زۆر خۆشمان بەڕێكرد كە شانازی پێوە دەكەم، زۆر سوپاس بۆ ئێوە و كەناڵە خۆشەویستەكەی ئێن ئاڕتی و هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم".
دڵشاد فەرزەندا، لەدایكبووی ساڵی 1985ەو پێشكەشكاری هەواڵە وەرزشیەكانی كەناڵی ئێن ئاڕتی عەرەبی بوو.