هونەرمەند ماهیر حەسەن نەشتەرگەری بۆ کرا

هونەرمەندی بە ناوبانگی کورد ماهیر حەسەن بەهۆی نەخۆشی دڵەوە قەستەرەی بۆكرا.

بەهادینی كەشكۆڵ، هاوڕێی هونەرمەند ماهیر حەسەن لە فەیسبووکی فەرمی خۆی وێنەیەكی خۆی لە نەخۆشخانەی بوژاندنەوەی دڵەكەی سلێمانی لەگەڵ ماهیر حەسەن بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ لە بوژاندنەوەی دڵەكە كاك ماهیر بە سەلامەتی قەستەرەی دڵی بۆ ئەنجام درا، هەروەها دكتۆر ئارام جەمال میرزا و ستافەكەی و هەموو كارمەندانی بوژاندنەوەی دڵ دەكات.

ماھیر حەسەن لە ١٠ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٦٥ لە شارۆچکەی عەربەتی لە دایکبووە، لەساڵی ١٩٨١ چۆتە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان لە سلێمانی بەشی شانۆی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٨٨ خێزانی پێک ھێناوە، ئێستاش خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچە بە ناوەکانی کادێر و کۆدیار و کۆشەن و ئانیا و ماوەیەکیشە سەرجەم کارە هونەرییەکانی ڕاگرتووە.



PM:12:02:07/08/2017