بۆ ئەنجامنەدانی ریفراندۆم
قاسمی سلێمانی دوا سەردان بۆ هەرێم دەکات

قاسمی سلێمانی، فەرمانگەی قەرارگای قودس بۆ رازیکردنی سەرکردە کوردەکان تا ریفراندۆم ئەنجامنەدەن سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

رۆژنامەی " عوکاز " ی سعودی بڵاویکردۆتەوە گەورە بەرپرسی ئەمنی و سەربازی ئێران، قاسمی سلێمانی دوا سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان دەکات. 

رۆژنامەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پێدەچێت ئەمە دوا هەوڵی ئێران بێت کە بە ئاگاداری بەغدا لە رێگای قاسمی سلێمانییەوە ئەنجام دەدرێت بۆ پاشگەزبوونەوەی سەرکردە کوردەکان لە ئەنجامدانی ریفراندۆم.

 "عوکاز" پێشبینی دەکات، بارزانی و سەرکردە کوردەکان داواکەی قاسمی سلێمانی رەتبکەنەوە.

هەفتەی رابردوو، بارزانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دۆگلاس سلێمانی باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق بەوردی باسی ئەو هۆکارانەی کردووە کە بۆچی ریفراندۆم دەکەن . ( وەک رۆژنامەی عوکاز ئاماژەی بۆ کردووە ).

پێشتریش وەفدێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ بانگهێشتی ئێران کران، هەروەها نێچیرڤان بارزانیش بە نهێنی و بەجیا سەردانی تارانی کردو ئێران زۆر بە ڕاشکاوانە هەڵوێستی خۆی بە هەردوو لایەن راگەیاندووە کە ئەوان دژی ریفراندۆمن.



PM:01:17:07/08/2017