پێشکەشکارێکی NRT وازی هێنا

بەرزان مەلا ئەمین پێشکەشکاری بەرنامەی سەکۆی ئێن ئاڕ تی بۆ جاریی دووەم وازی لەو کەناڵە هێنا.

 

بەرزان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "سڵاو و ڕێز ئازیزانم لە پاش نزیکەی سێ ساڵ کارکردنم وەک پەیامنێر و پێشکەشکار لە کەناڵی ئێن ئارتی ئەمڕۆ لە حەوتی مانگی ئاب دا دەست لەکار کێشانەوەی خۆم ڕا ئەگەینم
بەندە لە ماوەی سێ ساڵ کاریکردنیدا لە کەناڵی ناوبراودا وەک پەیامنێرێ سیاسی و جەنگی لە شاری کەرکوک و ھەولێر و ھاوکات پێشەکەش کردنی بەرنامەی سەکۆ لە شاری ھەولێر و کەرکوک کارم کردوە بینەران شاھیدی دڵ سۆزی و بۆێری و ڕاسگۆیمانن
لە کۆتایدا ھیوادارم بینەرانم بمان بورن ودڵنیا بن کە پیشەیی بونی خۆم لەدەست نادەم".

هەروەها نوسیویەتی "ھەر چەن تا ئێستا بڕیاری وێستگەی داھاتوم نەداوە بەڵام پشتیوان بە خودا لە ئایندەیەکی نزیکدا لە شاشەی تی ڤی ماڵەکنتان ئەبمەوە میوانتان".

بەرنامەی سەکۆ بەرنامەیەکی ڕۆژانەی کەناڵی ئێن ئاڕ تییە و هەفتانە چەند بەرنامەیەکی لە هەولێرەوە و لەلایەن بەرزان مەلا ئەمینەوە پێشکەشدەکرا.



PM:06:38:08/08/2017