شاسوار عهبدولواحید پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "باوی حزبی ترسنۆک و شەرمن و کادیری حیزبی بەرژەوەندخواز و ئەندام پەرلەمان و ئەندام حزبی تەسکبین نەماوە".
شاسوار عهبدلواحید ئهندامی ئهنجومهنی جوڵانهوهی "نهخێر لهئێستادا بۆ ریفراندۆم" له پهیجی تایبهتی خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك ئاماژه بۆ جوڵانهوهكه دهكات و دهڵێت "نەخێر شۆڕشێکی گەورەیە، دژی ئەم دەسەلاتە نییە، دژی هەموو ئەو نوخبە سیاسییەیە کە باش دەزانن چیتر ناتوانن یاری بکەن و باویان نەماوە، تەمەنی سیاسیتان زۆر کورتە و کەمتان ماوە" .
ههروهها دهشڵێت "ئەوانەی کە ترسنۆک و بێهەڵویستن و ئەوانەی کە ڕەزامەندی لایەنی دەسەڵاتیان بەدەست نەهێنا و ئومێدی خەڵکیشتان دۆڕاند، ئەوانەی کە لە پەرلەمان بە شەق دەریان دەکەن و بێ هەڵوێستن و قبولی دەکەن، ئەوانەی کە شاگردی پارتی و خزمەتکاری پارتین و جورئەتی بڕیارێکیان نییە دژی پارتی لە ترسی ئەوەی نەوەک لە داهاتودا پۆست وەرنەگرن یان پارتی هێڵی سور دابنێت لەسەریان بۆ وەرگرتنی پۆست و دەسەڵات، ئەوا لە ئیستادا تەنها دەتوانن لە فەیسبوکەوە رەخنەمان لێبگرن یان جنێو بدەن، جونکە خۆیان بێهەڵوێست و ترسنۆک و بێ بەرنامەن".
دهقی نوسینهكهی شاسوار عهبدولواحید
باوی حیزبی ترسنۆک و شەرمن و کادیری حیزبی بەرژەوەندخواز و ئەندام پەرلەمان و ئەندام حیزبی تەسکبین نەماوە , باوی ئەوانە نەماوە کە هەمیشە لە پێناو بەرژەوەنسی خۆیاندا ئامادەن هەموو جۆرە کارێک بکەن و هەموو جۆرە دروشمێک بەرز کەنەوە و رۆژانە خەریکی کۆبونەوە و قسەکردن بن.
ئەوانەی کە ترسنۆک و بێهەڵوێستن و ئەوانەی کە ڕەزامەندی لایەنی دەستەڵاتیان بەدەست نەهێنا و ئومێدی خەڵکیشتان دۆڕاند، ئەوانەی کە لە پەرلەمان بە شەق دەریان دەکەن و بێ هەڵوێستن و قبولی دەکەن، ئەوانەی کە شاگردی پارتی و خزمەتکاری پارتین و جورئەتی بریارێکیان نییە دژی پارتی لە ترسی ئەوەی نەوەک لە داهاتودا پۆست وەرنەگرن یان پارتی هێڵی سور دابنێت لەسەریان بۆ وەرگرتنی پۆست و دەسەڵات، ئەوا لە ئیستادا تەنها دەتوانن لە فەیسبوکەوە رەخنەمان لیبگرن یان جنێو بدەن، جونکە خۆیان بێهەڵوێست و ترسنۆک و بێ بەرنامەن.
دڵنیاتان دەکەمەوە، هێندە ترسنۆک و بیهەلوێست بوون لە رابردودا و هێندە سوکایەتیتان قبوڵ کردوە، ئێستا کەم کەس هەن کە ئیعتیبار بۆ قسەکانتان دابنێن.
نەخێر شۆڕشێکی گەورەیە، دژی ئەم دەسەلاتە نییە، دژی هەموو ئەو نوخبە سیاسییەیە کە باش دەزانن چیتر ناتوانن یاری بکەن و باویان نەماوە، تەمەنی سیاسیتان زۆر کورتە و کەمتان ماوە.
کوردستان پێویستی بە خەڵکانی ئازا و چاونەترسەکە گوێ بە بەرژەوەندی خۆیان نەدەن و بیر لە گۆڕینی ژیانی خەڵک بکەنەوە.