ئەگەر ددانێكی هەستیارت هەیە ئەوا خۆت بەدوربگرە لەم چەند خۆراکە


هەستیاری ددان کێشەیەکی زۆرباوە دەبێتەهۆی ئازارێکی زۆرقورس لەددانەکاندا.لەئەمریکا نزیکەی٤٠ملوێن کەس بەدەست ئەم کێشەوە دەناڵێنن، هەروەها تەنها چارەسەر بۆ ئەمانە خۆبەدورگرتنە لە چەند خۆراکێک کەهەستیاری ددان زیاد دەکات،هەندێک لەوخۆراکانە وەک ترشی، خواردنە زۆرساردو گەرماکان،شیرینیو چەندینینی دیکەش هەروەک لێرەدا بەدرێژی باسی لێوەدەکەین:

- سۆدە: بەپێی شارەزایەک لەبواری دداندا سۆدە یەکێکە لەوشتانەی کە هەستیاری بۆ ددان دروست دەکات، هەروەها ئەڵێ ئەوکەسانەی کە ئەم کێشەیان هەیە واباشترە خۆیان لێی بەدوربگرن،لەبەرئەوەی سۆدە زیاترهانی هەستیاری ددان دەدات.

- شیرینیە ڕەقەکان: مەساسە،نقوڵ،ئەو چکڵێتانەی کە ڕەقن،ئەمانە هەمووی ئازار دروست دەکەن بۆیە دەبێت خۆتی لێبەدور بگریت.بەپێی پسپۆڕانی بواری ددان کە سەلماندویانە ددانی هەستیار زۆر بەزوی دەشكێت بۆیە نابێت لەو شیرینێانە بخۆن، یاخود هەرخواردنێکی دیکەی ڕەق.

- ئایسکرێم وشەربەتی بەستوو: ددانی هەستیار توێژاڵێکی مینای هەیە بۆیە لە کاتی خواردنی ئایسکرێم، یان شەربەتی بەستوو ئەم توێژاڵە زیاترهەستیاری دروست دەکات.

- چاو قاوەی گەرم: خواردنەوەی چا و قاوەی گەرم دەبنەهۆی زیاترهاندانی دامارەکانی ددان، خواردنی ئەم خواردنەوانە لەگەڵ شەکردا دەبێتەهۆی ئازارێکی لەڕادەبەدەری ددان، پسپۆڕان هەروەها بەباشیان داناوە کە لەکاتی خواردنەوەی چاوقاوەدا کەمێک شیری تێبکەی بۆدابەزاندنی پلەی گەرمی چاو قاوەکە هەروەها پاراستنی لە داخوران.

- میوەی ترش: ترشی کەلەمیوەکانی وەک لیمۆ،سێو ،پرتەقال،ئەنەناس، ترێدا هەیە دەبێتەهۆی زیاتر خراپکردنی ددانی هەستیار،بۆیە هەرکات لەم میوانە دەخۆیت ئەوا زیاتر توشی کێشە دەبین لەگەڵ ددانت.

- تەماتە:سەرەڕای هەموو ئەوڤیتامینانەی کە لە تەماتەدا هەیە کەچی ترشیشی تێدایە ، پسپۆڕان پێیان باشە هەروەها دەبێت لەخواردنی تەماتە و سۆسی تەماتە خۆ بەدور بگرین.

لە ئینگلیزیەوە:هە-ف



PM:09:31:09/08/2017