روونكردنەوەیەك لەبەهرۆز گەڵاڵییەوە


نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنكەرە رەتیدەكاتەوە كە هیچ ئەكاونت و پەیجێكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەبێت و راشیدەگەیەنێت کە لەو هەژمارانەش بەرپرس نییە كە بەناوی ئەوەوە كراونەتەوە.
دەقی روونكردنەوەكە:

رونكردنەوەیەك لەبەهرۆز گەڵاڵیەوە
بەنده بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لە ئەنكەرە، لەم رونكردنەوەیەدا رایدەگەیەنم لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان هیچ ئەكاونت و پەیجێكی تایبەت بەخۆم نیە و ئەو پەیج و ئەكاونتانەی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەناوی منەوه كراونەتەوە، لێیان بەرپرس نیمه.
وه راشیدەگەیەنم لە ئەكاونتێكی فەیسبوك وا بڵاوكراوەتەوە كە ئەمرۆ دیدار و كۆبونەوەم لەگەڵ بەرپرسێكی یەكێتیی لە هەولێر ئەنجامداوە، لێرەوە رایدەگەیەنم كە من لە ئەنكەرەم لە ئێستادا، نەك لە كوردستان، هەموو ئەو هەواڵ و لێدوانانەی لەو ئەكاونتانەوە بڵاو دەكرێتەوە، دوورن لە راستیەوە و بۆ شێواندنی هەڵوێست و ناوزراندنی كەسایەتیمە، بۆیە هەموو ئەو بابەتانەی بەناوی منەوە بڵاو دەكرێنەوە، من لێیان بەرپرسیار نیم، تكایه ئاگاداربن.
بەهرۆز گەلالی
ئه نكەره ٩-٨-٢٠١٧



AM:11:59:10/08/2017