وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له‌زانكۆ حكومیه‌كان ده‌كات كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌سوكاری شه‌هیدان بۆ قۆناغی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا دابینبكه‌ن.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی دەست "سپی میدیا" کەوتووە تێیدا داوا له‌زانكۆ حكومیه‌كان كراوه، كورسی خوێندن بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان دابینبكه‌ن.
له‌و نوسراوه‌دا كه واژۆی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵای له‌سه‌ره، داوا له‌زانكۆ حكومیه‌كان كراوه كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌قۆناغی ماسته‌رو دكتۆرا دابینبكه‌ن.
ئه‌و نوسراوه له‌كاتێكدایه، ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكارانی كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌هۆی نه‌مانی كورسی خوێندن نه‌یانتوانیوه به‌رده‌وامی به‌خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا بده‌ن.