نوێترین هەڵوێستی ئێران لەسەر داخستنی سنورەكان ئاشكرا بوو

بە وتەی یاریدەدەری تاڵەبانی بۆكاروباری ئابوری و بازرگانی ئەگەرچی ئێران لەرووی سیاسییەوە دژی ئەنجامدانی ریفراندۆمە، بەڵام گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە جەختیانكردۆتەوە لەوەی بەهیچ جۆرێك سنوور لەهەرێمی كوردستان داناخەن.

عەبدوڵا حاجی سەعید یاریدەدەری سەرۆك مام جەلال بۆكاروباری ئابوری و بازرگانی ڕایگەیاند، ڕاستە لەڕووی سیاسییەوە ئێران دژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم وجیابوونەوەی هەرێمی كوردستانە، بەڵام گەورە بەرپرسانی ئێرانی ئەوەیان بەبازرگانی خۆیان وتوە بەهیچ جۆرێك سنور لەهەرێمی كوردستان داناخەن.

وتیشی، جەختیانكردۆتەوە كە پەیوەندییە ئابورییەكانی هەرێم و ئێران بەردەوام دەبن، چونكە لە ئێستادا قەبارەی بازرگانی ئێران لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە ٧ ملیار دۆلار.

عەبدوڵا حاجی سەعید ئەوەشی راگەیاند: كە گرانكردنی نرخی شتومەك تەنها هەوڵی چەند بازرگانێكی هەلپەرستە و بەهیچ جۆرێك شتێك بەناوی داخستنی سنور و نەهاتنی خۆراك بۆهەرێم لەئارادا نییە، بەڵكو بەپێچەوانەشەوە كۆمپانیای سەوزی ئێرانی كەگەورەترین كۆمپانیای خۆراكە بەڵێنی ئەوەی داوە خۆراكی زیاتر بەبەهای ١٠٠ملێۆن دۆلار بهێنێتە هەرێمەوە كەخۆی لە خۆراكەكانی برنج وئاردو ڕۆن وشەكروگەنم و پێداویستیەكانی تر دەبینێتەوە.






AM:09:36:12/08/2017