ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی
پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند كه په‌رله‌مان
كارابێ و كارا نه‌بێ، ریفراندۆم هه‌ر ده‌كرێت.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت:
"جا ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ په‌رله‌مان كارا نه‌بێته‌وه، تا ریفراندۆم نه‌كرێ،
با دڵنیابن ههردهكرێت".
ڕوونیشی کردووەتەوە "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت، په‌رله‌مان كارابێت، تا رێگری
پێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم نه‌كرێت، هه‌ر ده‌كرێت، باشترین رێگای به‌رده‌ممان
یه‌كڕیزی و ته‌بایی و تێكگه‌یشتنی هاوبه‌شه، چیتر پێویست ناكات ئاوڕ له رابردوو
ده‌ینه‌وه، با روانینمان بۆ ئاینده بێت".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت دوێنێ بزووتنەوەی گۆڕان بە فەرمی داوای دوخستنی ڕیفراندۆمی
کرد.