باشترین گیراوە بۆ دابەزاندنی کێش


تا ئێستا پێشبینی ئەوەت کردوە کەبتوانی بە گیراوەیەک کێشی لەشت دابەزێنیت؟ بەڵی بێگومان ئەم چەند گیراوە زۆر بەتامە دەتوانن زۆر بائاسانی کێشی لەشت داببەزێنن، هەروەها یارمەتی سوتاندنی چەوری زیادەی لەش دەدەن.

پێکهاتەکان:

٢ دوو لق گەڵای سڵق

- نیو دەسک کەرەوز

- لەتێک چەوەندەر

- لەتێک ئەنەناس

- دوو سێوی سەوز

- لەتێک لیمۆ بەتویکڵەوە

هەرهەمووی بەجوانی بدە لەعەسارە کەمیک ئاوی تێبکە بۆ ئەوەی ببێت بەشەربەت.دەتوانی ڕۆژانە ئەم گیراوەیە بخۆیتەوە.

٢- پێکهاتە

- دوو لق گەڵای کەلەرم

- لەتێک سێو

- خەیارێک

- دەسکێک کەرەوز

- لەتێک لیمۆ بەتوێکڵەوە

- لەتێک لیمۆی سەوز

هەرهەمویان بدە لەعەسارە پاشان کەمێک ئاوی تێبکە.

بەم گیراوانە زۆر بەئاسانی دەتوانی کێشی لەشت داببەزێنن ئەگەر بێتو ڕۆژانە بیخۆیتەوە.

سەرچاوە: Health Pedia

وە:هە-ف



PM:07:48:14/08/2017