ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەكات كە "هەڵسوڕاوە دەستگیركراوەكەی گۆڕان ئازادكرا".
دلێر حسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی رایگەیاند "ئێستا بەهەوڵی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر شێخ نائیب ئازاد کرا ، دوای ئەوەی لەلایەن ئاسیاش بۆ چەند کاتژمێرێک دەست بەسەر کرا بوو .
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێكی ئاسایشی پارتی، چوونە سه‌ر ماڵی نائیب غازی ئه‌حمه‌د كه سكرتێری بازنه‌ی داره‌شه‌كرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شیدا دایكی ناوبراو له‌هۆش خۆی چوه.
بەپێی زانیاریەکان بیانوی ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسه، بۆ نوسینی بابه‌ت له‌فه‌یسبوك ده‌گه‌ڕێته‌وه.