نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێکی نهێنی دەچێتە ئێران

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانیی لە چەند رۆژی رابردودا بەنهێنیی سەردانی تارانی کردوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ سپی، ئاشکرای کرد نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێویاندا قاسمی سلێمانی فەرماندەی قەرارگای "قودس" کۆبۆتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە لەو کۆبوونەوەیەدا، باسی ریفراندۆمیان کردوە و ئێران داوای دواخستنی ریفراندۆمی کردوە.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، "نێچیرڤان بارزانی بەوە رازیبوە کە ریفراندۆم دوابخرێت، بەڵام داوایکردوە لەڕێی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانەوە پەرلەمان کارابکرێتەوە و پەرلەمان خۆی بڕیاربدات ریفراندۆم دوابخرێت تا مەسعود بارزانیی ئیحراج نەبێت".
 
 نێچیرڤان بارزانی لەناو پارتی و بنەماڵەی بارزانییدا، نزیکترینە لە ئێرانییەکان بە بەراورد بە مەسعود بارزانیی و مەسرور بارزانیی، ئەو سێ کەسەی بڕیارەکانی پارتیی دروستدەکەن.
ئەمە دووەم جارە لەماوە دوو مانگدا بە نهێنی نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێران بکات و پرسی سەرەکیش " ریفراندۆمە" کە ئێران دژی  ئەنجامدانیەتی.



PM:06:45:16/08/2017