نەتەوە یەکگرتووەکان:ڕیفراندۆمەکی هەرێم نادەستوریە


نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان دەدات و نێردەی تایبەتی ئەمینداری ئەو رێكخراوەش لەعێراق رایدەگەیەنێت "ئەو ریفراندۆمە نا دەستووری و نا شەرعییە".


یان كوبیچ، نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی (ئیرنا)ی ئێرانی، رایگەیاندووە "ئەو ریفراندۆمەی كە بڕیارە رۆژی 25ی ئەیلولی ئەمساڵ لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، نا شەرعییە، چونكە لەناو دەستووری عیراقدا ئاماژەی بۆ نەكراوە".

وتیشی "نەتەوە یەكگرتووەكان هەمیشە پاڵپشتی و پشتگیری لە پرسێك دەكات كە لەسەر بنەمای یاسا بنیادنرابێت، بۆیە دەبێت هەموو لایەنەكان دەستوور بكەنە سەرچاوەی چارەسەركردنی كێشەكانیان".

یان كوبیچ راشیگەیاندووە: دەبێت هەرێمی كوردستان و عیراق لەڕێگەی دانوستان و گفتوگۆوە، كێشەو ناكۆكیەكانیان چارەسەر بكەن و بە ئاشتییانە گوزارشت لە گرفتەكانیان بكەن.



PM:09:33:16/08/2017