بەهۆی پێكدادانی بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبیلێكی تایبەت لەسنووری شارۆچكەی خورماتوو، شەش كەس گیانیان لە دەستدا كە ئەندامی دوو خێزانن و دووی دیکەش بریندار بوون.
رووداوهكه كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە نێوان دووزخورماتوو - ناحیەی ئامری لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلی جۆری بارهەڵگر و هۆندای ئەكسێنت روویدا.
لهئهنجامدا لەناو ئۆتۆمیبیلە تایبەتەكەدا شەش كەس گیانیان لە دەستدا و دوانی دیكەش برینداربوون كە هەموویان ئەندامی دوو خێزانن و لە ناو ئەوانەش كە گیانیان لە دەستداوە سێ كەسیان منداڵن.
بهپێی وتهی پۆلیس "پاش هێلكاری شوێنی رووداوەكە، دەركەوت رووداوەكە بەهۆی سەرپێچی بارهەڵگرەكەوە بووە و لەو شوێنەدا پێچەوانەی ئاراستە یان رۆنگ ساید رۆشتووە و بووەتە هۆی پێكدادانەكە".