شاسوار عه‌بدولواحید هۆکارەکانی ڕاگەیاندنی جوڵانەوەی "نەخێر لەئێستادا" ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت "لە ڕاگەیاندنی ئەو جوڵانەوەیە هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌تی نییه".
ئەمڕۆ شەممە 20ی ئاب، شاسوار عه‌بدولواحید له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێك له مامۆستایانی ئاینی له شاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "به درێژایی مێژوو مامۆستایانی ئاینی ڕۆڵی گرنگیان هه‌بووه له كۆمه‌ڵگه‌دا و پێویسته ئێستاش رۆڵیان هه‌بێت له بابه‌ته گرنگه‌كانی دیاریكردنی چاره‌نووسی میلـلـه‌ته‌كه‌یاندا".
شاسوار عه‌بدولواحید وتی "ناكرێت دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بۆ جوڵاندنی هه‌ست و سۆزی هاوڵاتیان به‌كاربهێنرێت، دڵنیام ئه‌م سیاسیانه نه‌ك ده‌وڵه‌تیان بۆ دروست ناكرێت، به‌ڵكو شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی و برسێتی توشی وڵات ده‌كه‌ن".
ناوبراو وتیشی "پێویست بوو سیاسییه‌كان پێش ریفراندۆم خه‌می ئاشته‌وایی نیشتمانیان بخواردایه و هه‌موو چین و توێژه‌كان رۆحی كوردبوونیان تێدا بوایه، چونكه دروستكردنی ده‌وڵه‌ت پێویستی به ئاشته‌وایی گشتییه".
شاسوار عەبدولواحید ئاشکراشیکرد "لە ڕاگەیاندنی جوڵانەوەی نەخێر لەئێسنادا هیچ بەرژەوەندیەکی تایبەتیم نیە و شاسوار عه‌بدولواحید ڕایگه‌یاند، هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌تی نییه و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان نه‌خێرمان هه‌ڵبژاردووه".
ناوبراو هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کەجگە لەوەی دۆخی ناوخۆ و دارایی باش نە لەلایەن بەشێک لە وڵاتانیشەوە پێیان ڕاگەیەندراوە ئەگەر لە ئێستادا ڕیفراندۆم بکرێت دەبێت هەرێمی کوردستان خۆی بەرپرسیارێتی هەر دەرئەنجامێک هەڵبگرێت.