زیاتر لە 170 کەس بەهۆی پێوەدانی مارو دوپشك گەیەندراونەتە نەخۆشخانە

بەپێی ئامارێكی نەخۆشخانەی گشتی بلێ‌، لە سنووری شارۆچكەی مێرگەسۆر، تەنها لەماوەی دوو مانگی رابردوودا 178 كەس بەهۆی پێوەدانی مارو دووپشك ژهراوی بوونەو گەیاندراونە نەخۆشخانە.

وەك لە ئـامارەكەی نەخۆشخانەی گشتی بلێ ئاماژەی بۆكراوە "لەمانگی 6ی رابردوو 51 هاووڵاتی بەهۆی پێوەدانی دووپشك و 7 هاووڵاتی بەهۆڵی پێوەدانی مار ژەهراوی بوون، هەروەها لەمانگی 7 ی رابردوودا ئەو رێژە بەرزبووەتەوەو 115 هاووڵاتی بەهۆی پێوەدانی دووپشك و 5 پێنج هاووڵاتی بەهۆی پێوەدانی مار ژەهراوی بووەنە".

ئامارەکە ئەوەی خستۆتە ڕوو لەكۆی ئەو دوو مانگەدا 187 كەس بەو هۆیەوە گەیاندراونە نەخۆشخانەی بلێ‌

ئاماژەش بەوەكراوە، سەرجەم ئەو كەسانەی بەهۆی ژەهراوی بوون گەیاندراونە نەخۆشخانەی بلێ‌، رێوشوێنی پزیشكیان بۆ گیراوەتەبەرو چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.



PM:09:09:19/08/2017