ئەمیر حسێن - ڕانیە
ئەمڕۆ لە حاجیاوا دایک و کوڕێک لە حەوزێکی ئاودا پێکەوە خنکان.
پەیامنێری سپی ڕایگەیاند دایک و کوڕێک لە حەوزیکی ئاوی لە نزیک گوندی تاقوڵان خنکاون ،
دایکەکە تەمەنی 38 ساڵ و کوڕەکەش تەمەنی 5 ساڵانە .
وتیشی قوربانیەکان دانیشتوی گەڕەکی تێکۆشەرن، ئەمەش لە کاتێکدا دێت ساڵانە و بە تایبەت لە وەرزی هاویندا بەهۆی مەلەکردنەوە ژمارەیەک هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە دەریاچە و مەلەوانگەکاندا دەخنکێن.