"فەرهاد سەنگاوی خۆی دەکوژێت"

عومەر عینایەت، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند فەرهاد سەنگاوی وتوویەتی کە خۆی دەکوژێت بەڵام ئێمە دەستمان ماچکرد و وتمان وامەکە.

عومەر عینایەت، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند کە دوای ئەوەی فەرهاد سەنگاوی ئەمڕۆ ڕفرێنراوە وتویەتی کە خۆی دەکوژێت و ئێمە تکامان لێکراوە کاری وانەکات.

هاوکات فەرهاد سەنگاوى، ئەندامى ئەنجومەنى جوڵانەوەى نەخێر پاش ئازادکردنى ڕایگەیاند، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە فڕێنراوە کە بەچەند ئۆتۆمبیلێکەوە هاتبوون.

سەنگاوى ئەوەشى وت، ئۆتۆمبیلێکى شڕى یەکێتى لەلاى منە، ئەگەر لەگەڵمدابن، کەمێکى تر لەبەردەم مەکتەبى سیاسى یەکێتیدا دەیسوتێنین.



PM:03:20:20/08/2017