چۆنیەتی ئامادەکردنی باشترین گیراوە بۆ ڕزگارربون لە بەردی گورچیلە


بەپێی چەند سەرژمێریەک کە کراوە ئەوە خراوەتە ڕو کە لە ١٠ کەس یەکێکیان بەردی گورچیلەی هەیە. بەردی گورچیلە بەهۆکاری ئاوی ناپاڵفتە و سوێری، شیرینی و نەشتەرگەری دابەزاندنی کێش و هەروەها بۆماوەیشەوەیە. بەردی گورچیلە دروست دەبێت کاتێک گورچیلە دەست دەکات بە پاڵاوتنی شلەی لەش ئەوماددانەی کەدەمێنێتەوە لەگورچیلە کاتێک گورچیلە توانای پاڵاوتنی نامێنێت ئەمانە دەبن بە ڕمڵ پاشان دەبن بە بەرد. ئەمەش ئازارێکی زۆر دروست دەکات. بەڵام ڕەنگە بتوانی بەم گیراوەیە زۆربەئاسانی خۆت ڕزگار بکەیت لەدەست ئەم ئازارە.

٤ قاژ شوتی

یەک لیمۆ

پرتەقاڵێک بەتوێکڵەوە

سێوێک

کەمێک سەهۆڵ

هەمو ئەمانە بدە لەعەسارە تا بەجوانی تێکەڵ دەبن ، دواتر بیخۆرەوە،. دەتوانی ڕۆژانە ئەمکارە ئەنجام بدەیت بۆ بەدەست هێنانی تەندروستیەکی باش.

سەرچاوە: Instiks



PM:10:14:20/08/2017