سەعدی پیرە ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر مەلا بەختیار بڵاوکردەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند، هیچ قسەیەکی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بە مەلا بەختیار نەوتووە.

لەو ڕوونکردنەوەیەی ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا هاتووە، رۆیتەرز هەواڵێکی مەلا بەختیاری بڵاوکردووەتەوە کە گوایە لەسەر زاری سەعدی ئەحمەد پیرە ڕێککەوتبن لەسەر چەندین پۆست و گرێبەست و پلە و پایە و پارە وەک بەدیلی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان.

جەختکەوەش کراوەتەوە، جگە لە ڕۆژ نوری شاوەیس سەرۆکی شاندەکە و سەعدی ئەحمەد پیرە کەس بۆی نەبووە لەسەر کار و باری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان قسە بکات.

ڕوونیشکراوەتەوە "تا شەوی ٢١/٢٢ی ئەم مانگە سەعدی ئەحمەد پیرە هیچ قسەیەکی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان لەگەڵ مەلا بەختیار نەکردووە."

ئەمەش لە کاتێکدا دێت مەلا بەختیار ڕایگەیاندبوو تاوتوێی ئەگەری دواخستنی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەکەن، لە بەرامبەر سازشی دارایی و سیاسی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.

لە وەڵامدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو قسانەی بە "درۆ" ناوبرد.



PM:02:31:22/08/2017