" لە هەولێر ئاسایشی پارتی رێگا لە کردنەوەی ستۆدیۆیەکی NRT دەگرێت"

کەناڵی NRT  رایگەیاند کە ئاسایشی هەولێر ڕێگای لە کردنەوەی ستۆدیۆیەکی گرتووە کە لێیەوە بەرنامەکانی تایبەت بە رێفراندۆمی هەرێمی کوردستانی تێدا تۆمار دەکرێت.

ئەو کەناڵە بڵاویکردۆتەوە "ئەمڕۆ ئاسایش هێزی چەکداری ناردۆتە سەر بیناکە و رێگری دەکات کارمەندانی ئێن ئاڕ تی بچنە ژوورەوە لە کاتێکدا بینای ستۆدیۆکە مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە ئەمنیەکانی شاری هەولێری هەیە".

NRT ئاشکرای کردووە "ئەو ستۆدیۆیەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی کە ئاسایشی پارتی رێگە نادات بکرێتەوە بۆ ئەنجامدانی بەرنامەیە لەسەر ریفراندۆم و لە کە بڕیارە لە چوارچێوەی بەرنامەکانیدا ژمارەیەک بەرنامە لە شاری هەولێر لەسەر ئەو پرسە ئامادە بکات".


ئەو میدیایە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ئازادی رادەبڕین لەسەر ئاستی جیهان و هەروەها کۆنسوڵ نێردە دیپلۆماسیەکان لەم رووداوە ئاگادار دەکاتەوەو بەپێشێلکاری ئاشکرای ئازادی کاری میدیایی دەزانین.



PM:07:09:22/08/2017