چاودێری بازرگانی سلێمانی له‌سه‌ر بڕیارێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كانی تایگه‌ر و جاگوار، هاته‌ده‌نگ، راده‌گه‌یه‌نێت "هه‌ركاتێك نووسرامان به‌ده‌ست گه‌یشت، هه‌مووی له‌ناو ده‌برێت".
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، كه ئه‌مڕۆ 22ی ئاب، به واژۆی د. رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی بڵاوكراوه‌ته‌وه و گشتاندنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌راتییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی كراوه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان، بڕیاردرا به راگرتنی هاوره‌ده‌كردنی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خش، تاوه‌كو رێنمایی نوێ له‌وباره‌یه‌وه ده‌رده‌چێت.
پێشتر و له 26ی ته‌موزی ئه‌مساڵ، د.دارا ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی، له گشتاندنێكدا كه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی (گه‌رمیان، شاره‌زوور، راپه‌رین، كۆیه)ی كردووه، خواردنه‌وه‌ی وزه به‌خشی (تایگه‌ری شوشه‌و قوت‌و، جاگواری شوشه‌و قوت‌و) كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (الخطوط الحره) به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، قه‌ده‌غه‌كراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی و مۆڵه‌تی هاورده‌كردن و رێگه‌پێدان له‌دیوانی وه‌زاره‌ت.
فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و خواردنه‌وه وزه به‌خشانه له‌كاتێكدایه، تائێستاش له‌ناو بازاڕ‌و دوكان و سۆپه‌رماكێته‌كاندا ده‌فرۆشرێت.