به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراك ئاشکرایکرد کە دوای جەژن بە
١٥ طۆژ دەست بە دابەشکردنی پسوڵەی خۆراک (فۆڕمی بایعی) دەکرێت.
یاسین محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراك له‌سلێمانی
له‌لێدوانێكدا بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە ڕاگه‌یاند، "پسوڵه‌ی نوێی خۆراك
به‌سه‌ر ته‌واوی پارێزگاكانی عیراقدا دابه‌شكراوه‌و ته‌نها هه‌رێمی كوردستان و
پارێزگاكانی (كه‌ركوك و موسڵ) ماون پێیانبدرێت".
ڕوونیشی کردووەتەوە "لیستی ناوی هاوڵاتیانمان ڕه‌وانه‌ی
به‌غدا كردوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوای جه‌ژن له‌ماوه‌ی 10 بۆ 15 ڕۆژدا به‌ده‌ستمان
بگات و به‌سه‌ر هاولاتیاندا هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق ئه‌و پسوڵه
نوێیه دابه‌شبكه‌ین".