ئاوات عەلی، بەڕێوبەری گشتی کەناڵەکانی ئێن ئاڕتی، سوپرایز و وێنە ڕۆمانسیەکانی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە.
ئاوات لەڕێگەی هەژماری تایبەتیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی لە یادی هاوسەرگیریان بڵاودەکاتەوە.
ئاوات عەلی یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە دیار و بەناوبانگەکانی کوردستان و پێشتر لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی کاریکردووە و بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بووە بۆ داکۆکی کردن لە ڕۆژنامەنووسان و بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و جێگری بەڕێوەبەری دامەزراوەی میدیایی نالیاوە.
ناوبراو بەردەوام یەکێکە لە بینەرانی یاری تۆپی پێی و هاندەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییە و ئاوات عەلی لە ٦ ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ لەدایکبووە، بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی بەدەستهێناوە
ئاوات هاوسەرگیری لەگەڵ ئیڤان جۆڵا کردوە و بەردەوام لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان وێنە ڕۆمانسیەکانیان بڵاو دەکەنەوە بەدوو لە دیارترین هاوسەرانی ئەم کەناڵە دادەنرێن