مەکتەبی
سیاسی یەکێتی کۆبووەوە و ڕایگەیاند، بەزووترین کات سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و
گۆڕان کۆدەبنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکێتی سوورە لەسەر ئەوەی پێش
ڕیفراندۆم پەرلەمان کارا بکرێتەوە.
نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە
23-8-2017، لە هەولێر بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسول، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، یەکێتی
سێ بڕیاری دەکردووە کە ئەمانەن:
یه‌كه‌م: یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سووره
له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
دووه‌م: سه‌ركرایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌زووترین
كات كۆده‌بنه‌وه و هه‌وڵێكی دیکەی نیشتمانی ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و
دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو.
سێیه‌م: ریفراندۆم و مافی چاره‌ی خۆنووسین مافێكی سرووشتی و دیموكراسی و نه‌ته‌وه‌یی
گه‌له‌كه‌مانه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌نجامدان و كاردانه‌وه‌كان
و مه‌ترسییه‌كان گفتوگۆی به‌رپرسیارانه‌ی له‌باره‌وه كرا.