جوبرائیلی کورد بە 100 چرکە گەیشتە مەکسیک

فیلمی ئەنیمەیشنى کوردى (بێدەنگى ئاسمان) لەدەرهێنانى جوبرائیل ئەبوبەکر لەفێستیڤاڵێکى سینەمایى نێودەوڵەتى لەوڵاتى مەکسیک بەشدارى پێشبڕکێى سەرەکى دەکات و کێبڕکێى بردنەوەى خەڵات دەکات. 
دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر لەبارەى بەشدارى فیلمەکەى لەو فێستیڤاڵەدا رایگەیاند "فیلمەکە بەشدارى لە فێستیڤاڵى سینەمایى نێودەوڵەتى تیخوانا لەوڵاتى مەکسیک دەکات و کێبڕکێى بردنەوەى خەڵات دەکات".
 وتیشى "فێستیڤاڵەکە لە 28 بۆ 30ى  ئەیلولى 2017 لەوڵاتى  مەکسیک ئەنجام دەدرێت". 
(بێدەنگى ئاسمان) نوێترین بەرهەمى سینەمایى دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەکرە و بەسپۆنسەرى عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنى زانکۆى نۆلج بەرهەمهێنراوە و لەماوەى تەنها 3مانگدا بەشدارى 25 فێستیڤاڵى سینەمایى جیهانى، کردوە و چەند خەڵاتێکیشى پێبەخشراوە. 
سیناریۆى فیلمەکە پشتیوان عەبدوڵا نوسیویەتى و کارى گرافیک و دەنگ لەلایەن سەباح شادىء کارى موزیکى فیلمەکەش رامتین لهۆنى جێبەجێى کردوە، ماوەى فیلمەکە 100 چرکەیە و بەرهەمى ساڵى 2017-یە.



AM:10:40:28/08/2017