لەهەولێر پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕتی ڕاگیرا

کەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویکردۆتەوە پارتى لە ڕێگاى بەڕێوەبەرایەتیى ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەى هەولێر پەخشى ناوخۆیى کەناڵى ئێن ئاڕ تى راگرت.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕتی ڕاگیرا و بەگوێرەی هەوالی کەناڵەکەش پارتى لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتیى ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە هەولێر و بە بڕیارى مەسعود بارزانى و پارتی پەخشی ناوخۆیی کەناڵى ئێن ئاڕ تیى ڕاگرتووە.

هەروەها ئاشکرایکرووە بەگوێرەى ئەو نووسراوەى کە بڵاوکراوەتەوە، بەپێى فەرمانى ژمارە ٦١٩ و لە بەرواری ٢٨/٨/٢٠١٤ بەڕێوەبەرایەتیى ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەى هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە و وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان و هەروەها بەپێى ڕێنمایى ژمارە ١ى ساڵى ٢٠١٤ى ڕێکخستنى فریکوێنسى سپەیسى هەرێمى کوردستان و ماددەى پێنجەم / خاڵی دووەم/ سەرپێچى ژمارە (أ) لە ماددەى سێیەم بڕگەى دووەم / خاڵەکانى ١،٢،٣،٤،٥،٦ هاتووە، بڕیار درا بە ڕاگرتنى پەخشى کەناڵی (NRT) لەسەر تۆڕى (DVBT/T2) بۆ ماوەى یەک هەفتە.



PM:05:13:28/08/2017