بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسنوری پشدەر هەشت هاوڵاتی برینداربوون، پێنج لە بریندارەکانیش ژنن.
سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:00 پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پرادۆ و پاسێكی بچوكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر- ده‌ربه‌ند ڕانیه ڕوویدا و به‌و هۆیه‌شه‌وه 8 كه‌س بریندار بوون كه له ناویاندا 5 ژن هه‌یه.
بە پێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕینیش دوان له برینداره‌كان دانیشتووی ناحیه‌ی حاجیاوا و سه‌روچاوه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای ڕانیه‌ن و ئەوانی دیکەش دانیشتووی قه‌ڵادزێن.
ئەمیر حەسەن