به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی
سلێمانی ڕایگەیاند، دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا به‌رده‌وامه و به‌م
نزیكانه قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ته‌واو ده‌بێت و له قه‌زای شاره‌زوور ده‌ست به دابه‌شكردنی
نه‌وت ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د حه‌سیب، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و
كانزاكانی سلێمانی ماڵپەڕی وێستگەی وتووە: دابه‌شكردنی نه‌وت له سه‌نته‌ری قه‌زای
چه‌مچه‌ماڵ ته‌واو بووه‌و چه‌ند شوێنێكی كه‌می ماوه، دوای ئه‌وه ده‌چینه هه‌ڵه‌بجه‌ی
تازه‌و زه‌ڕایه‌ن.
له باره‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت له سه‌نته‌ری
شاری سلێمانی ڕوونی کردووەتەوە "تا ئه‌و شوێنانه ته‌واو نه‌بن دابه‌شكردنی
نه‌وت ناگاته سنووری سه‌نته‌ری شاری سلێمانی".
ڕاشیگەیاندووە رۆژانه له به‌غداوه پێنج تانكه‌ر نه‌وت ده‌گات
و دوای پشكنین بۆی دابه‌شی ده‌كه‌ن.