وادەی دابەشکردنی پارەی هاندان ڕاگەیەندرا

وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند پێش دەستێپکردنی پشوی جەژن، دەرماڵەی ھاندانی کارمەندانی تەندروستی دابەشدەکرێت، ئەم دەرماڵەیەش مانگانە وەک مووچە بۆ کارمەندانی تەندروستی دابەشدەکرێت.

د.ڕێکەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم لە پێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسراوێکی وەزارەتی دارایی لەبارەی خەرجکردنی دەرماڵەی ھاندانی کارمەندانی تەندروستی بڵاوکردۆتەوە.

لە بیڕیارەکەدا هاتووە ((فەرمانمان کردوە بەژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی تەندروستی، پارەی ھاندانی کارمەندانی تەندروستی تاوەکو پێش جەژن دابەشبکرێت".

بەو پێیەش بێت دەبێت سبەینێ پارەی هاندانی فەرمانبەرانی تەندروستی دابەشبکرێت.



PM:08:08:29/08/2017