تەندروستی لەبارەی ئەم خواردنەوە هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەری خۆپارێزی تەندروستی سلێمانی، لەبارەی خواردنی ئیندۆمییەوە هۆشداری دەدات


د. ڕزگار ئەحمەد، بەڕێوەبەری خۆپارێزی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندووە: ئیندۆمی بەهۆی بوونی مادەی كاربۆهیدرات لە پێكاتەكەیدا، دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری لە لەشی مرۆڤ، خواردنیشی لەلایەن منداڵانەوە زیانی زۆری هەیە.


ڕوونیشی کردووەتەوە: تائێستا هیچ نوسراوێكمان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراق و هەرێمی كوردستانەوە بۆ ڕەوانە نەكراوە، كە ئاماژە بەقەدەغەكردنی ئەو جۆرە خوارده‌مەنییە بكات، بۆیە لەبازاڕەكاندا بەشێوەیەكی ئاسایی دەفرۆشرێت و بەهیچ جۆرێكیش قەدەغە نەكراوە.


هەروەها، سۆران عەبدولغەفور سەرۆكی چاودێری بازرگانی سلێمانی وتویەتی: تا ئێستا پشكنین بۆ ئیندۆمی كراوەو چەندین جۆرمان ڕەوانەی پشكنین كردووەو هیچ كێشەیەكی نەبووە، تا بە فەرمیش ئاگادار نەكرێینەوە، ناتوانین لەبازاڕەكاندا قەدەغەی بكەین و ڕێگە بەفرۆشتنی نەدەین.



PM:09:44:29/08/2017