فراکسیۆنی پارتی: گەر پەرلەمان کاراش نەکرێتەوە ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند"  "ئەگەر پەرلەمان كارابكرێتەوە یان نا ئەوا پرۆسەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەر ئەنجامدەدرێت". 

ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بەئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی راگەیاندووە "ئەگەر پەرلەمان كارابكرێتەوە یان نا ئەوا پرۆسەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەر ئەنجامدەدرێت". 

وتیشی "ئەگەر هێزێك هەبێت و پێی وابێت پەرلەمان كارانەكرێتەوە بۆ ئەوەی رێگری بكات لەبەردەم بەرەو پێشەوەچوونی پڕۆسەی ریفراندۆم، بە دڵنیاییەوە دەبێت ئەو هێزە قەناعەتی هەبێت كە پەرلەمانیش كارانەكرێتەوە، پڕۆسەی ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت".

ناوبراو باس لەوە دەکات "بە هەموو شێوەیەك هەوڵی ئەوە دەدەین كە بزووتنەوەی گۆڕان بگەڕێتەوە پەرلەمان، بەڵام لە حاڵەتی نەگەڕانەوەیان بۆ پەرلەمان ئەوا لەگەڵ بەشێك لە فراكسیۆنەكانی دیكەی ناو پەرلەمان، پەرلەمان كارا دەكەینەوە".

خۆشناو بەناوی فراکسیۆنەکەوە پێیاوایە  "پێمان باشە بەمەبەستی باشكردنی بارودۆخی خەڵك و چاككردنی سیستمی پاشەكەوتی موچە و پشتگیری ڕیفراندۆم پەرلەمان كارابكرێتەوە".



AM:09:39:30/08/2017