هاوسه‌رى چه‌كدارێكى كوردى داعش لە سنووری تەلەعفەر، خۆی ڕادەستی هێزەکانی
پێشمەرگە کردووە.
کەناڵی کوردستان٢٤ بڵاویکردەوە
کە ئه‌و ئافره‌ته كورده و ناوى كه‌ژاڵ
عه‌لييه و به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى سنوورى پارێزگاى كرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه
و دوای خۆ ڕادەستکردنی وتویەتی هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ى به‌ر له حه‌وت مانگ له مووسڵ
كوژراوون.
ئەو ژنە ڕوونیکردووەتەوە له كرماشانه‌وه روويانكردووه‌ته
توركيا و له‌وێوه چوونه‌ته سووريا و پاشان هاوسه‌ره‌كه‌ى وه‌ك چه‌كدارێكى داعش
چووه‌ته مووسڵ و له‌وێ كوژراوه.
كه‌ژاڵ باسى لە چوونە ناو داعش کردووە و وتەیەتی، هاوسه‌ره‌كه‌ى
ناچاريكردووه په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه بكات و پێى وتووه، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى
بكات، بێبه‌شى ده‌كات له كوڕه ته‌مه‌ن دوو ساڵييه‌كه‌ى.