میدیاکاری ناسراوی کەناڵی KNN لە دوا دەرکەوتنیدا لە رێگای گرتەیەکی ڤیدیۆیەوە پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هەودارانی دەکات.
هەودا ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام لە ڤیدیۆیەکدا سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت و بە شێوەیەکی زۆر گەرم پێرۆزبایی لە هەوادارانی دەکات.
ئەو ڤیدیۆیە کە دوێنێ بلآویکردۆتەوە هەودارانی ئەم میدیاکارەی سەرسام کردووە و بە هەزاران لە فانەکانی خۆشحاڵی خۆیان بەو پیرۆزبایی یە راگەیاندووە.
هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لەدایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و لەئێستاشدا لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامێكی ئێواران پێشكەش دەكات.