ناوی قەوارە سیاسیەکان تۆمار دەکرێن

كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی‌ كوردستان رای گەیاند" سبەی یەک شەممە تۆماركردنی‌ ناوی‌ قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی‌ داهاتووی كوردستان دەست پێ دەكات".

سەرچاوەیەك لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان بە سپی راگەیاند" سبەی یەكشەم سێی ئەیلوول پڕۆسەی‌ تۆماركردنی‌ لیست و قەوارە سیاسییەكان بۆ هەردوو هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان و سەرۆكایەتی‌ هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات و تا ١٨ ئەیلول بەردەوام دەبێت".

ئەو هەنگاوەی کۆمسیۆن دوای ئەو داوایەی بارزانی دێت کە داوای لەکۆمسیۆن کرد لە بەرواری ١ ی تشرینی دووەمدا خۆیان ئامادە بکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 



PM:10:51:02/09/2017